عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، 70 بانکی دیجیتاڵی داواکارییان پێشکەشکردوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت.
ئاوێنە: عەلی عەلاق پارێزگاری بناکی ناوەندیی عیراق، ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنگرەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ سەربەخۆیی دارایی عیراق رایگەیاند، بانکە دیجیتاڵیەکان لە جیھاندا بەربڵاون و سەرمایەکەیان 5 بۆ 7 ترلیۆن دۆلار دەبێت ساڵانە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پارەدان بەکاردێن.
وتیشی، لە دوای تاوتوێکردن و بەدواداچون توانیویانە رێنمایی تایبەت بە پێدانی مۆڵەت بە بانکی دیجیتاڵی ئامادە بکەن و لەو چوارچێوەیەشدا 60 بۆ 70 بانک داواکاریان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت پێشکەشکردوە.