به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌
  2024-09-13       305       

ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێك هێنرا بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی لە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقدا له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دروست بووبوو، كاره‌كانی ته‌واو ده‌كات و ڕاسپارده‌كانی ئاراسته‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ ده‌كات و داوا ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌.

هه‌ینی، 13ـی ئه‌یلوولی 2024، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێك هێنرا بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی لە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقدا له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دروست بووبوو، كاره‌كانی ته‌واو كردووه‌ و ڕاسپارده‌كانی ئاراسته‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ كردوو و تێیدا داوای كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕاسپارده‌كانی لێژنه‌كه‌ی په‌سند كردووه‌ و ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×