بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە و بەردەوام دەبن لە خوێندنەوە و دەنگدان بە پرۆژە یاساكان.
ئاوێنە: بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە ١٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤ دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە خوێندنەوە و دەنگدان بۆ پرۆژە یاساكان.
جێگای سەرنجە، ئەنجوومەنی نوێنەران دوایین دانیشتنی خۆی لە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٤ بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت و بە ئامادەبوونی ١٧٠ پەرلەمانتار ئەنجامدا.