باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، هێرشەكەی رۆژی سێشەممەی رابردو بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماسییەكەیان لە بەغدا لەلایەن گروپەكانی سەربە ئێرانەوە ئەنجام دراوەو جەختیش دەكاتەوە كە مافی ئەوەیان هەیە بەرگریی لە خۆیان و دامەزراوەكانیان بكەن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، باڵیۆزی خانەی ئەمریكا لە عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی سێشەممە 10ی ئەیلول، هێرشكرایە سەر ناوەندیی پشتیوانی دیپلۆماسی كە دامەزراوەیەكی دیپلۆماسی ئەمریكییە لە بەغدا، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لە هێرشەكە نەكەوتەوە.
باڵیۆزخانەكە وتوشیەتی"بەڵگەكان نیشانی دەدەن كە هێرشەكە لەلایەن گروپە میلیشیاكانی هاوپەیمانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە كە لە عێراق بە ئازادی چالاكی دەكەن."
باڵیۆزخانەی ئەمریكا وتوشیەتی"حكومەتی عێراق چەندین جار پابەندیی خۆی بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەكان و هەروەها كارمەندانی سەربازیی ئەمریكی كە لەسەر داوای عێراق لەم وڵاتەن، دەربڕیوە. ئێمە جارێكی دیكە داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین كە كارمەندانی هاوبەشەكانیان لە دیپلۆماتكاران و هێزەكانی هاوپەیمانان و دامەزراوەكانیان بپارێزن."
باڵیۆزخانەكە ئەوەشی وتوە"جەخت دەكەینەوە لەوەی كە مافی بەرگریكردنمان لەخۆمان و كارمەندانمان لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە هەیە."