ئەمریکا یەکەم ڕوونکردنەوەی لەسەر ڕووداوی بۆردومانکردنی پێگەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوکردەوە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ چوارشەممە 11_ی ئەیلول-ی 2024 ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاگەیەندراوێکی وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، درەنگانی ڕۆژی سێشەممە هێرش کراوەتە سەر کۆمەڵگەی خزمەتگوزارییە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، باڵیۆزخانەکە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانەکان و هۆکارەکەیە و لە کاتی تەواوبوونی هەڵسەنگاندنەکەیدا زانیاری زیاتر دەدات.
بەو پێیەی زانیاریەکان بۆردومانێکیان بە دوو مووشەک ئاشکرا کرد، هاوکات ڕاپۆرتەکانی دیکە باس لەوە دەکەن کە هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە .