حەیدەر مولا پەڕلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانی عەزم ئاشکرایکرد، سەرجەم هێزە سیاسییە سوننییەکان لەسەر تێپەڕاندنی مەحمود مەشهەدانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پهرلهمان ڕێککەوتون.
ئاوێنه: مەلا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی “غەد پرێس” ڕایگەیاندوە، “بیرۆکەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پهرلهمانو کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان جارێکی دیکە ڕوناداتەوەو ڕەتدەکرێتەوە، بەتایبەتیی بەوپێیەی دادگای فیدراڵیی هەموو هێزەپەڕلەمانتارێك: سەرجەم هێزە سیاسییە سوننییەکان لەسەر تێپەڕاندنی مەشهەدانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پهرلهمان ڕێککەوتون سیاسییەکانی ئاگادارکردوەتەوە کە زیادکردنی هەر کاندیدێک نادەستورییە”.
هەروەک ڕاشیگەیاندوە، هێزە سیاسییە سونییەکان هەموو هێزەکانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگییان ئاگادارکردوهتەوە کە پشتیوانیی دەرچونی مەحمود مەشهەدانی دەکەن، هەروەک حەلبوسییو سەرکردەکانی هاوپەیمانی عەزم بەڕونی ڕایانگەیاندوە، لەپشتیوانی دەرچونی مەشهەدانی دەکەن.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت، "تۆپەکە ئێستا لەگۆڕەپانی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە بۆ ئەوەی هەنگاوێک بنێتو بچێتە دانیشتنەکەی پەڕلەمان بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەیەک بۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوی پهرلهمان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "سوننەکان ئێستا بەتەواوی ڕێککەوتون لەسەر کاندیدکردنی مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان”.