بەرپرسێكی حكومەت لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من رەخنە لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەگرێت
  2024-09-04       389       

عەبدولڕەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، رەخنە لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەگرێت لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من و دەڵێت، موچەی فەرمانبەرانی دەستەكەیان تاوەكو ئێستا نەخراوەتە سەر هەژمارەكانیان كە دەبو دوێنێ ئەو كارە بكرایە.

ئاوێنە: عەبدولڕەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێكدا بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"دەستەی ژینگە تاکە لایەن بوە لەناو حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لیستەکەی بێ هەڵە بوەو ماوەی نزیکەی مانگێکە موچەی فەرمانبەرانی خراوەتە سەر حسابی بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم."

ئەوەشی خستۆتەرو"لەلیستی دابەشکردنی موچە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوکراوەتەوە دەبوایە لەرۆژی 3/9/2024 موچەی فەرمانبەرانی دەستەكە بخرایەتە سەر حسابی هەژماری من. بەڵام تا ئێستا پارەکە نەخراوەتە سەر حسابی فەرمانبەران."

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەمە "نیشانەی نەتوانینی بەڕێوەبردنی (هەژماری من)ە لەلایەن ئەو وەزارەتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×