وه‌زیرى كاره‌با واده‌ى بونى كاره‌باى نیشتمانى به‌24 كاتژمێریى ڕاده‌گه‌یه‌نێت
  2025-01-15       258       

وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم واده‌ى بونى كاره‌باى نیشتمانى به‌24 كاتژمێریى ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت:"نزیکەی 80 هەزار هاوبەشى كاره‌باى نیشتمانى لەپڕۆژەی ڕوناکی سودمەندن‌و کارەبایان بوەتە 24 کاتژمێریی".

ئاوێنە: کەمال محەممەد وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم له‌ڕێگه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتیه‌وه‌ وتویه‌تى:"لەڕێگەی پڕۆژەی ڕوناکییەوە بەشێک لەگەڕەکەکانی هەولێر کارەبایان بوەتە 24 کاتژمێریی‌و ئێستاش 80 هەزار هاوبەش لەو خزمەتگوزارییە سودمەندبونە، ئەم پڕۆژەیەش لەداهاتویەکی نزیکدا سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە".

وتوشیه‌تى:"لەوەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا زۆر دەبێت، ئێستا سەروو حه‌وت هەزار مێگاواتە، هەروەها لەڕێگەی پڕۆژەی ڕوناکی کێشەی کەمی کارەبا چارەسه‌ردەکرێت".

ئاشكراشیكردوه‌، "لەکۆتایی ساڵی 2026 لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێریی‌و سەرجەم دانیشتوانیش لەپڕۆژەی ڕوناکی سودمەند دەبن".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×