ڕێگەی كەركوك - هەولێر داخرا
  2025-01-15       255       


شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان ڕێگەی سەرەكی كەركوك بۆ هەولێریان داخست، ئەوەش وەك ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی نەبونی سۆنەر لەسەر ئەو ڕێگەیە و دەڵێن، " ڕۆژانە نزیكە كاتژمێرێك لە سەرەی سۆنەدا دەوەست و هەندێكجار سۆنەر ئیش ناكات یان كێشەی تێدایە".

شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە گرتبونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەكی كەركوك بۆ هەولێریان داخست و داوی هەڵگرتنی بازگە و سۆنەرێكی ڕیك و پێك دەكەن لەو ڕێگەیە. 

ئاماژەیان بەوەشكرد، داوكارن پارێزگاری كەركوك بێت بە دەم داواكاریەكانیانەوە و ڕۆژانە نزیكە كاتژمێرێك لە سەرەی سۆنەدا دەوەست، جیاوەش جارێك سۆنەر ئیش ناكات و جارێكس دیكە كێشەی تێدایە .

یەكێك لەو شۆفێرە ناڕازیانە دەڵێت، " داواكارن پارێزگار ئەو بازگەیە هەڵگرێت، بونی دو بازگە لە 20 كیلۆمەتدا كارێكی ناڕەوایە و ئێمە زۆر دوادەخات، بێمانایە لەنێوان هەولێر و كەركوك سێ بازگە هەبێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×