بەپێی سەرچاوەکان هەیئەی تەحریر شام هێرشی کردەسەر گەڕەکی زۆراڤا لە ناوەندی دیمەشق، دانیشتوانی ئەو گەڕەکە بە تەواوی کوردن، تا ئێستاش زیانەکان نەزاندران.
ئاوێنە: ئەمڕۆ، هەیئەی تەحریر شام، لە ناوەندی دیمەشق، هێرشی چەکداریی کردەسەر گەڕەکێکی کوردنشین.
گەڕەکی زۆراڤا لە ناوەندی دیمەشقە و نزیکەی ٣٠٠ هەزار دانیشتووی تێدایە و هەموویان کوردن.
ئەمڕۆ چەکدارانی تەحریر شام هێرشی چەکدارییان کردووەتەسەری و دەسترێژی گوللەیان لە ماڵەکان کردووە.
تا ئێستا زیانەکانی هێرشە چەکدارییەکە نەزاندراوە.