كەشناسی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
  2025-01-15       105       

كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش  كەمێك بەرز دەبێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش  كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، هەورەها خێرای با  لەسەرخۆ دەبیت لەنێوان 5 -  15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێدا.
سەبارەت بە كەشی سبەی پێنجشەممەش باس لەوەكراوە،  ئاسمان  ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكانیش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ و خێرای با  لەسەرخۆ دەبیت لەنێوان 5 -  15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێدا. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی  : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك     : 14 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ     :  16 پلەی سیلیزی
سۆران:  12 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:  2 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×