بافڵ تاڵەبانی جهختلهئامادهیی حیزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت، مه‌سرور بارزانیی چۆن ده‌بێته‌وه به‌سه‌رۆكی حكومه‌ت، 50+1 و 11 به‌هیچ نه‌ما، "بێ ئۆكەی یەكێتی كاك مەسرور نابێتە مودیر عام."
ئاوێنه: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ئاماده‌كارییه‌كانی حیزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد‌و وتی، یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه‌كانی تر هێشتا ده‌ستیان به‌هیچ نه‌كردووه.
له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ناوبراو ڕایگه‌یاند، هیچ لایه‌نێك ئه‌مجاره ناتوانێت ڕابكات له‌هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكو سه‌باره‌ت وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه، بافڵ تاڵەبانی ڕایگه‌یاند، "[مه‌سرور بارزانیی] چۆن ده‌بێته‌وه به‌سه‌رۆكی حكومه‌ت، 50+1 و 11 به‌هیچ نه‌ما [مه‌به‌ستی نه‌مانی كورسی كۆتاكانه] بێ ئۆكەی یەكێتی كاك مەسرور نابێتە مودیر عام."
دوای چوار جار دواخستن، وابڕیارە ڕۆژی 20ی 10ی ئه‌مساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.