مامۆستایانی كەركووك لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان لەسەر سوودانی تۆماركرد
  2024-09-03       256       

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی خوێندنی كوردیی كەركووك لەدادگای باڵای فیدراڵی، سكاڵای یاساییان دژی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆماركرد، بەهۆی درووستكردنی كێشە بۆ مووچەی خوێندنی كوردی لە كەركووك و دانانی مەرج بۆ پێدانی مووچەكانیان.

ئاوێنه‌: مامۆستایانی خوێندنی كوردیی كەركووك سەبارەت بە هۆكاری تۆماركردنی سكاڵا لەسەر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێن.

یەكێك لەو مامۆستایانەی سكاڵاكەیان تۆماركردووە و دەڵێت: ئەمڕۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی خوێندنی كوردی كەركووك لەشاری بەغدا سكاڵای یاساییان دژی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق تۆماركرد، بەهۆی درووستكردنی كێشە بۆ مووچەی خوێندنی كوردی لە كەركوك و دانانی مەرج بۆ پێدانی مووچەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، پەرلەمانی عێراق لەچوارچێوەی پرۆژە بوودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ڕەتیكردەوە ڕاژەی مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە كەركووك بگوازرێتەوە سەر بەغدا.

خوێندنی كوردی لە كەركووك، خاوەنی حەوت هەزار و ٤٥٣ فەرمانبەر و مامۆستایە، كە كۆی گشتیی مووچەكانیان شەش ملیارو ٨٢١ ملیۆن و ٦٢٦ هەزارو ٥٦٤ دینارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×