وەزیری بازرگانی عێراق: لە ماوەیەكی نزیكدا پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرج دەكرێت
  2024-09-01       449       

وەزیری بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتارانی كورد، رایگەیاند، لەماوەیەكی نزیكدا ئەو پارەیەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرج دەكرێت كە ماوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ یەكشممە، ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژماریەك لە پەرلەمانتارانی كورد و نوێنەرانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان تاوتوێی خەرجكردنی ئەو شایستە داراییانەی گەنمی جوتیارانی هەرێمییان كردوە كە تاوەكو ئێستا خەرج نەكراوەو هەروەها وەزیر گوێی لە داواكارییەكانی جوتیاران كردوە لەبارەی ئەو كۆسپانەی دێنەڕێیان لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، وەزیری بازرگانی جەختی لە پشتیوانی جوتیاران و خەرجكردنی ئەو شایستانە داراییانەی جوتیارانی كردۆتەوە كە تاوەكو ئێستا خەرج نەكراون ئەوەش لە ماوەیەكی نزیكی داهاتودا لەدوای دابینكردنی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە.

وەزیری بازرگانی عێراق وتوشیەتی، وەزارەتەكەیان هیچ جیاوازییەك ناكات لەنێوان جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جوتبارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.

هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە وەزارەتەكەیان ئامادەیە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی جوتباران و هەروەها هەوڵدانی جدی دەدات بۆ ئەوەی رێكارەكانی خەجكردنی شایستە داراییەكان خێرا بكرێن.

بەگوێرەی قسەی وەزیری بازرگانی عێراق، بۆ ساڵی 2024، سێ ملیۆن 300 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەرگیراوە كە ئەوە زیاتر بوە لەوەی كە پلانی بۆ دانراوەو پارەی بۆ تەرخان كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×