عێراق.. 10 کێڵگەی غازی بۆ وەبەرهێنان دەخاتە بەردەم كۆمپانیا ئەمریكیەكان
  2024-09-01       173       

وەزیرى نەوتی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات بۆ وەبەرهێنانی نوێ لە خولی نوێی وەربەهێناندا.

ئاوێنه‌: حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند: لە کۆتایی ئەمساڵدا پڕۆژەیەکی نوێی وەبەرهێنان بۆ غاز بە توانای 125 ملیۆن مەتر پێ سێجا لە کێڵگەی فەیحا دەست پێدەکات.

ئەمەشی وت: وەزارەتی نەوتی عێراق دەرفەتی وەبەرهێنان لەبواری غازدا بە کۆمپانیا تایبەتەکان دەدات و 10 ناوچەی کێلگەی غازی هەن کە کۆمپانیاکان پێشکەشیان نەکردووە بۆ ئەوەی کاری تێدا بکەن.

لە رۆژانی ئایندەدا سەردانی ئەمەریکا دەکەین و دەمانەوێت ئەم دەرفەتانە بخەینە بەردەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییە ئەمریکیەکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×