وەزارەتی دارایی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لە دواكەوتنی خەرجكردنی موچەی هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكەن و بە "ناڕاست" لە قەڵەمیان دەدات.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، موچەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی بەتەواوەتی دەدرێت و رۆژی یەكشەممەی داهاتو فەرمانگەی ژمێریاریی دەست بە دەكات بە تەمویلكردنی.
وەزارەتەكە سوربونی خۆی بۆ خەركردنی موچە هاوشێوەی مانگەكانی پێشو دوپاتكردۆتەوە.