ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا دو ترلیۆن دینار بۆ هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئیرانی زیاد بكات.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوێنێ پێنجشەممە، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بە زیادكردنی (1463) ملیار دینار لەچوارچێوەی هاوردەکردنی گازی ئێران و (619.68) ملیار دینار لەچوارچێوەی هاوردەکردنی وزەی کارەبا بۆ بودجەی وەزارەتی کارەبا بۆ ساڵی 2024.
بەپێی راگەیەندراوەكە بڕیارەكە لەسەر بنەمای بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2023-2024-2025) بوە.