دەوڵەتی ستەمکار، هەمیشە خەریکی گەورەکردن‌و جوانکردنی ستەمکارو بەخشینی نازناوی قەبەو گەورەیە پێیان
ئا: ئاوێنە
(ئیستبداد.. له‌خه‌لافه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی)، ناونیشانی کتێبێکی نایاب‌و سەرنجڕاکێشە کە چیرۆکی ١٤٠٠ ساڵەی ستەمکاریی‌و گواستنەوەی دەسەلات بەپشتاوپشت لەشارستانیەتی عەرەبی‌و ئیسلامی‌دا دەگێڕێتەوە، کتێبەکە لەلایەن نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی میسری “موحسین عه‌بدولعه‌زیز”ه‌وە نوسراوە.
كتێبه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی بیرۆكه‌یه‌كی یه‌كجار ژیرانه دەخاتەڕوو: كه ده‌سه‌ڵات چۆن له‌حاكمێكه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ حاكمێكی تر له"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا"و پاشان به‌راوردی ده‌كات به‌هونه‌رو شێواز‌و پیلانگێڕانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاتانه‌ی نیشتمانی عەرەبیدا، كه له‌دوای روخانی خه‌لافه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه.
موحسین سەرەتا بەبابەتی هاتنەسەرکاری خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفان دەستپێدەکات، بەو پێیەی یەکەم حوکمی ئیسلامی بوو کە بەرژەوەندی بنەماڵەو خێڵی رەچاو کرد لەسەر حسابی میللەت، ئەنجامەکەشی کوشتنی خەلیفە بوو لەیەکەم یاخی بوون‌و شۆڕشدا دژ بەستەمکاریی. بەڵام ئەوەی بەردی بناغەی ستەمکاریی بەشێوەیەکی تۆکمە دامەزراند، معاویەی کوڕی ئەبی سفیان بوو.
كتێبه‌كه‌ی (به‌یعه‌ی یه‌زیدی كوڕی معاویه)، به‌دوورودرێژترین به‌یعه‌ت ناو ده‌بات له‌مێژووی عه‌ره‌بدا، خوێنه‌ر سه‌ری سوڕده‌مێنێت له‌سیمای له‌یه‌كچووی نێوان روداوه‌كانی 'به‌یعه‌ی یه‌زید"و پاڵه‌وانه‌كانی‌و روداوه‌كانی "به‌یعه‌ت" كردن به‌كوڕانی فه‌رمانڕه‌وایانی ئێستای عه‌ره‌ب، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی زیاتر له ١٤٠٠ ساڵ، كه له‌م ماوه‌یه‌دا شوێن‌و كه‌سه‌كان، جوگرافیا‌و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی‌و ئامرازه‌كانی پەیوه‌ندی‌و هاتوچۆ، گۆڕانكاریی گەورەیان به‌سه‌ردا هاتووه‌و شۆڕشگه‌لێكی زانستی‌و مێژوویی‌و رۆشنبیریی سەرسوڕهێنەر رویانداوه، به‌ڵام شێواز‌و پیلانگێڕانه‌كانی گواستنه‌وه‌ی حوكم‌و ده‌سه‌ڵات له‌باوكه‌وه بۆ كوڕ، هه‌ر وه‌كو جاری جارانن.
لەو سه‌رده‌مه‌دا كه معاویه‌ی كوڕی ئه‌بی سوفیان له‌دیمه‌شقه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ده‌كرد، رۆژێكیان بانگی موغیره‌ی كوڕی شوعه‌یبه‌ی والی كوفه‌و یه‌كێك له‌زۆرزانترین پیاوه‌كانی مێژووی عه‌ره‌ب ده‌كات. موغیره ده‌یزانی معاویه بانگی دەکات بۆ ئەوەی له‌سه‌ركار‌و له‌والیه‌تی كوفه لایببات، له‌به‌رئه‌وه خۆی دواخست.
كاتێك گەشت‌و معاویه لێیپرسی: بۆ دواكه‌وتی؟
موغیره وەڵامیدایه‌وه: خه‌ریكی ئاماده‌كاریم بۆ كارێكی گرنگی تۆ؟
معاویه لێیده‌پرسێ: چ كارێكه؟
موغیره ده‌ڵێت: به‌یعه‌ت كردنه بۆ یه‌زید له‌دوای خۆت.
معاویه ده‌ڵێت: كێ ئه‌مه‌م بۆ ده‌كات؟
موغیره ده‌ڵێت: من كوفه‌ت بۆ مسۆگه‌ر ده‌كه‌م‌و زیاد به‌سره‌و خۆشت شام، ئیتر له‌دوای ئه‌وه كێ هه‌یه سه‌رپێچی بكات؟
معاویه پێیده‌ڵێت: بگه‌ڕێره‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ت.
موغیره‌ی كوڕی شوعه‌یبه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی، كه والی كوفه‌یه.
كتێبه‌كانی مێژوو ده‌گێڕنه‌وه ئه‌وكاته به‌هاوڕێكانی وتووه: قاچی معاویه‌م له‌قوڕاوێكدا چه‌قاندووه تا رۆژی قیامه‌ت نه‌جاتی نابێت.
وه‌ك ئەوه‌ی دركی به‌وه كردبێت فه‌رمانی داوه به‌معاویه ئه‌م كاره بكاته نه‌ریتێكی سیاسی‌و پاشانیش ببێته فه‌رزو سوننه‌ت له‌نێو ئومه‌تی ئیسلامی‌دا. جا معاویه‌و خه‌لیفه‌كانی دوای خۆی هه‌میشه كه‌سانێكیان ده‌ستده‌كه‌وێت كه زەوتکردنی ده‌سه‌ڵات‌و فه‌رمانڕه‌وایی‌و به‌میرات به‌جێهێشتنیان بۆ كوڕه‌كانیان بۆ بڕازێننه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دەسکەوت‌و به‌ده‌ستهێنانی به‌شێك له‌غه‌نیمه‌كاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ببێته والی كوفه یان پارێزگار یان وه‌زیر یان ته‌نانه‌ت سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمی.
عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێت "چۆنیه‌تی به‌یعه‌ت كردن بۆ یه‌زید‌و ئه‌و رێوره‌سمه‌ی روویدا، بوو به‌ده‌ستورێكی گشتگیر بۆ هەموو ستەمکارو دیكتاتۆرێک‌و دەستوپێوه‌نده‌كانیان، رۆڵه‌كان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموواندا دابه‌شكران. هه‌ندێك راوێژ‌و ئامۆژگاری پێشكەش ده‌كاو نرخ‌و پاداشتەکەی وه‌رده‌گرێت‌و لەپۆستەکەیدا دەمێنێتەوە، هه‌شه خه‌ریكی پڕوپاگه‌نده‌ی دیبلۆماسی ده‌بێت، هه‌شه فەزیلەت‌و سیفه‌ته باش‌و جوانه‌كانی یه‌زیدی ـ مه‌ست‌و مه‌یخۆر ـ بۆ خه‌ڵك روون‌و شیدەکاتەوە‌و هه‌ندێكیش دیاری‌و پارە به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه هێشتا راڕا‌و دوودڵن، دواجار هه‌شه به‌شمشێر هه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵك ده‌كات".
ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبۆوه معاویه به‌نیازه خه‌لافه‌ت بكا به‌میرات‌و بۆ یه‌زیدی كوڕی به‌جێبهێڵێت، هه‌ر وه‌فد‌و شاند بوو له‌ده‌وری كۆده‌بونه‌وه، ئه‌وان ئامۆژگاركارو هه‌وادار‌و به‌رهه‌ڵستكار بوون‌و معاویه‌ش به‌وپه‌ڕی حه‌وسه‌ڵه‌و زۆرزانییه‌وه گوێی لێدەگرتن. بێئه‌وه‌ی نیازی خۆی بۆ هیچ كه‌سێك به‌ڕاشكاوی ئاشكرا بكا‌و ده‌رببڕێت.
دواجار معاویه له‌گه‌ڵ زوحاكی كوڕی قه‌یسی فه‌هری له‌سه‌ر گه‌مه‌یه‌كی سیاسی رێككه‌وت كه تا ئه‌مڕۆ كاریگه‌ره.. معاویه واده‌یه‌كی دیاریكرد بۆ كۆبونه‌وه‌ی وه‌فده‌كان‌و به‌زوحاكی وت "له‌سه‌ره‌تاوه من قسه ده‌كه‌م، كه بێده‌نگ بووم، تۆ داوای به‌یعه‌ت بۆ یه‌زید ده‌كه‌ی‌و منیش بۆ ئه‌و كاره هانده‌ده‌یت".
عه‌بدولعه‌زیز ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "وه‌ك ئه‌وه‌ی معاویه شتی وای ناوێ، به‌ڵام له‌به‌ر خواست‌و داوای جه‌ماوه‌ر ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌كات!".
زوحاكیش وایكرد، ئه‌و دەستی بەو قسانە کرد كه له‌گه‌وهه‌ردا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی ئێستا ده‌كرێن سه‌باره‌ت بەپێویستیی پاراستنی ئارامی‌و ئاسایش‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و خۆپاراستن له‌فیتنه‌و ناكۆكی، ئیتر درۆكانی (زوحاك) بوونه قوتابخانەیە‌ك‌و وه‌زیره‌كانی راگه‌یاندن‌و پڕوپاگه‌نده‌ی عه‌ره‌ب‌و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه ره‌سمییه‌كان‌و پیاوانی ده‌ربار ته‌خه‌روجیان لێوه كرد، ئە‌وانەی هیچ شتێك هێنده‌ی ئه‌وه به‌لایانه‌وه جێی بایه‌خ نه‌بوو، كه تا ئه‌به‌د له‌نازو نیعمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا به‌رده‌وام بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا هه‌بوون جورئه‌تی ئه‌وه‌یان تیا‌بوو كه به‌رهه‌ڵستی معاویه بكه‌ن، هێشتا هه‌بوو بچێته سه‌ر مینبه‌ر‌و به‌مه‌به‌ستی ریسواكردنی زوڵم‌و ئیستیبداده‌كه‌ی قسه بكات، یه‌زیدی كوڕی مقه‌فه‌ع هه‌ستاو وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی وت: ئه‌وه ئه‌میری موئمنینه «ئاماژه بۆ معاویه ده‌كات» ئه‌گه‌ر مرد ئه‌مه‌یان ئه‌میری موئمنینه «ئاماژه بۆ یه‌زید ده‌كات”و ئه‌وه‌شی سه‌رپێچی بكات ئه‌مه‌یانه «ئاماژه بۆ شمشێره‌كه‌ی ده‌كات». معاویه پێیده‌ڵێت: دانیشه تۆ ره‌وانبێژترین كه‌سی نێو وتارده‌ران بویت.
به‌ڵێ ئه‌مه ئه‌و ره‌وانبێژییه‌یه كه معاویه پێی سه‌رسام بوو، تا رۆژی ئه‌مڕۆشمان فه‌رمانڕه‌واكان پێی سه‌رسامن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورتكردنەوه‌ی كۆی گه‌وهه‌ری په‌یامێكی جاویدانییه: ئه‌وان ئاماده‌ن ده‌ریایه‌ك خوێن بڕژێنن له‌پێناو ئه‌وه‌ی حوكم بۆ كوڕه‌كانیان بەمیرات به‌جێبهێڵن.
موحسین ئاماژە بەوە دەکات کە ئیستیبداد‌و ستەمکاریی خاڵی هاوبەشی خەلیفەو فەرمانڕەواکانی ١٤٠٠ ساڵی رابردووی شارستانیەتی ئیسلامی‌و جیهانی عەرەبییەو دەڵێت "هەموو فەرمانڕەوایەکی ستەمکار شمشێرێک‌و پیاوێکی ئایینی‌و شاعیرێکی هەیە. شمشێرێکە مل دەپەڕێنێت، پیاوە ئایینییەکە یارو نەیارەکانی تەکفیر دەکاو شاعیرەکەش بەجوامێریی‌و ئازایەتییەکەیدا هەڵئەدات! تا ئاپۆڕای خەڵک ئەکرێت بەمێگەل، پیاوی ئایینی فێری فەزیلەتی ڕازیبوون‌و ملکەچبوونیان دەکات، شاعیریش فێری هونەری ستایش‌و ماستاوکردنیان دەکات، نەمەعریفە، نەبیرکردنەوە، نەپرسیار، نەگەڕان‌و لێکۆڵینەوە، نەمشتومڕ هیچی نامێنێ‌و ئیتر ئەقڵ دەمرێت‌و بیرکردنەوە وشک دەکاو نیشتمان رێک‌و رەوان بەرەو گیاندان هەنگاو دەنێت. ئیتر ئەوەی هەیەو نییە هەر ستایش‌و پیاهەڵدان‌و هەر چاوبەستی پیاوانی ئایینی‌و شمشێرەو هیچی تر. تا نیشتمانیش لەگیاندان نزیکتر بێتەوە، شمشێر زیاتر دەدرەوشێتەوەو ستایش‌و ماستاوو پیاهەڵدان خەستتر دەبێت‌و پیاوی ئایینیش زیاتر خەڵکی بەوەسوەسەی سەبرو شوکرانەکردن فریوو ئەدا، تا ئەوکاتەی دەسەڵاتی ستەمکار دەڕوخێت".
موحسین ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كۆكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانیه‌وه خه‌ریك بووه‌و ناوازه‌ترین كتێبه كه‌له‌پورییه‌كانی كردووه به‌سەرچاوه‌ی لێكۆڵینەوەكه‌ی، پاشان هاتووه ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی خستوه‌ته چوارچێوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به‌م واقیعه سیاسی‌و رۆشنبیرییه‌ی كه ئێستا ئێمه‌ی تیا ده‌ژین. ئەمەش بەهایەکی زیاتری بەتۆژینەوەکەی بەخشیوە، بەتایبەتی لەگێڕانەوەی ئەو ساتەوەختەی کە موعاویەی کوڕی ئەبی سوفیان داوای بەیعەت دەکات بۆ یەزیدی کوڕی‌و بەساتەوەختی لەدایکبوونی ستەمکاریی لەشارستانیەتی عەرەبی‌و ئیسلامی دادەنێت، کە رێسای "شورا"ی وەلاناو "خەلافەت‌و دەسەڵاتی کرد بەپشتاو پشت".
نووسەر باس لەوە دەکات کە پەیوەندی ستەمکار بەڕەعیەتەکانیەوە وەک پەیوەندی باوکێک وایە بەمنداڵەکانیەوە، ئەم پەیوەندییە لەسەر بنەمای ملکەچبوون‌و گوێڕایەڵی بنیاتنراوە. ستەمکار بانگەشەی ئەوە دەکات کە پێویستە رەعیەت لەپێناو ئاشتی‌و ئاسایشی ناوخۆدا دەستبەرداری ئازادییەکانی بێت، ئینجا ستەمکار هەر بەوەوە ناوەستێ، دوای ئەوە دەست بۆ کەرامەتی خەڵکی‌و داهاتی گشتی درێژ دەکات، دەسەڵات وەک باندێکی تاوانکاریی لێدێت کە دەست دەگرێت بەسەر موڵکی گشتی‌و پارەو ماڵی خەڵکیداو نانبڕین بەردەوام وەک تارمایی بەسەر خەڵکی داماوەوە دێت‌و دەچێ‌و دەوڵەمەندەکانیش لەگەندەڵیدا نغرۆ دەبن‌و رەوشت‌و مۆرال نامێنێ".
کاتێک نووسەر دەسەڵاتی ستەمکارو دیموکراتی بەراورد دەکات، دەڵێت "دەوڵەتی ستەمکار، هەمیشە خەریکی گەورەکردن‌و جوانکردنی ستەمکارو بەخشینی نازناوی قەبەو گەورەیە بەستەمکارەکانی وەک ئەوەی بەسەرۆک، سەرکردە، رابەر، کارامە، قارەمانی جەنگ، ئاشتیخواز‌و پاشای ئاوەدانی، شاهنشا، پاشای پاشاکان، سوڵتانی گەورە ناویان دەبات، بۆ نمونە هەر خەلیفەیەکی عەباسی نازناوێکی لەو جۆرەی هەبوو، وەک الهادى، الرشيد، الأمين، المأمون، کاتێکیش کە لاواز‌و لەلێواری داڕمان بوو، نازناوەکان گۆڕان بە المستنجد، القاهر، الظافر، المستعصم، لەخەلافەتی فاتمیشدا نازناوەکان المعز لدين الله، الحاكم بأمر الله، العادل، الكامل بوون، تەنانەت کۆیلەکانی مەمالیکیش نازناوی المظفرو الظاهر-یان بەستەمکارەکانیان بەخشی. بەڵام لەسیستەمی دیموکراسیدا سەرکردەیەک‌و سەرۆکێک‌و کاریزماو کەسێک نییە کە کەسێکی دیکەو خەڵکێکی تر نەتوانێ جێگەی بگرێتەوە، چەند سەرسامیش بن بەسەرکردەیەکی دیاریکراو‌و هەواداریشی بن، دەتوانن دەستبەرداری بن، ئەگەرنا لەسەرکردەیەکی سەرکەوتووەوە دەگۆڕێت بۆ ستەمکارێک، هەروەک چۆن گەلی بەریتانیا چەرچڵیان ڕووخاند دوای سەرکەوتنی لەجەنگی دووەمی جیهانیدا، یاخود فەرەنسییەکان پشتگیری‌یان لەدیگۆل کرد، بەڵام دواتر لەترسی ئەوەی نەوەک ئەم قارەمانی نیشتیمانی‌و سەرکردە سەرکەوتووە ببێت بەستەمکار لەولاتەکەیاندا، لایانبرد، نەک وەک ئەوەی لەوڵاتی ئێمەدا ڕوودەدات کە فەرمانڕەوا وەک سەرکردەیەکی سەرکەوتوو دەستپێدەکات‌و بەرگری لەمافی زۆرلێکراوان‌و خەڵکی دەکات، بەڵام دواتر دەبێت بەئاغایەکی ستەمکارو لەسەرکوتکردنی ئازادییەکانی خەڵک‌و لەتاڵانکردنی پارەی خەڵک‌و داهاتی گشتی بەهیچ تێر نابێت" .
ئەم نووسەرە لەبەشێکی دیکەی کتێبەکەیدا دێتە سەر باسی سیمبولە ناودارەکانی دەسەڵاتی میسر لەشەست‌و حەفتاکانی سەدەی رابردوودا‌و رەخنە لەجەمال عەبدولناسرو پیاوه‌کانی دەگرێت‌و دەڵێت "رۆژنامەنووس‌و نووسەرێکی گەورەی وەک محەمەد حەسەنەین هەیکەل، لەڕێگەی شرۆڤەو کتێبەکانیەوە رەوایەتی بەدیکتاتۆریەتی ناسری دەبەخشی‌و رتوشکاریی بۆ دەکردو دەیڕازاندەوە".
هەیکەل بەهاوشیوەی موتەنەبی ناودەبات، کە لەناو شارستانیەت‌و کلتوری عەرەبیدا بە"شاعیری دەربار" ناسراوە.