ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق بڵاوى کردەوە، له سبەى چوارشەممەوە له سه‌رانسه‌ری وڵاتەکەمان پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به دابه‌زین ده‌كه‌ن و كۆتایی به‌و شه‌پۆله گه‌رمایانه دێت، كه ئه‌مساڵ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراقی گرته‌وه.
ئاوێنە: ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق لەبارەى کۆتایهاتنى شەپۆلى گەرماى ئەمساڵ ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له سبەى چوارشەممەوە له سه‌رانسه‌ری وڵاتەکەمان پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به دابه‌زین ده‌كه‌ن.
دەشڵێن، لە سبەینێوە كۆتایی به‌و شه‌پۆله گه‌رمایانه دێت، كه ئه‌مساڵ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراقی گرته‌وه.
جێگاى ئاماژەیە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.