بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئابی 2024، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێک بەرەو میسرو تونس بەڕێکەوت، نوسینگهى سهرۆك وهزیرانیش زانیاریى زیاتر ئاشكرادهكات.
ئاوێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکی کورتدا بڵاویکردوەتەوە، سەردانەکەی سودانی بۆ هەردوو کۆماری میسرو تونس سەردانێک فەرمییە، بەبێئەوەی هیچ وردەکارییەک لەبارەی ئەجێندای سەردانەکە ڕونبکاتەوە.
لە 11ی ئایاری ئەمساڵدا، نەبیل عەمار وەزیری دەرەوەی تونس بەسەرۆکایەتی وهفدێكى وڵاتەکەی سەردانی بەغدای کردو بەشداریی لە 17 خولی لیژنەی کاری هاوبەشی عێراق - تونس کرد کە بۆ سێ ڕۆژ کۆبونەوەکان لەبەغدا بەردەوامبونو 18 یاداشتنامەی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو حکومەتی عێراقو تونس ئیمزا کران.
لەپەراوێزی کۆبونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی تونس بانگێشتنامەی قەیس سعەید سەرۆک کۆمارو ئەحمەد حەشانی سەرۆک وەزیرانی تونسی بەمحەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیاند، بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەکەیان بکات.