لە کەناراوەکانی شارۆچکەکانی مارماریس، داڵامان و داتچا، 50 کۆچبەری نایاسایی رزگارکران و 76 کۆچبەری دیکە دەستگیرکران.
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، لەبارەی بوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی مارماریس کە لەسەر "چووپی رزگارکردن" بوون زانیارییان پێگەیشتووە و تیمەکانیان توانیویانە 28 کۆچبەر رزگار بکەن، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بۆ ئاوەکانی تورکیا گەڕێندراونەتەوە.
هەر لە کەناراوەکانی مارماریس تیمەکان لە ناوچەیەکی دیکە 19 کۆچبەری نایاساییان رزگارکردووە.
لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچاش تیمەکانی فەرماندەیی کەناراوەکانی تورکیا تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، 22 کۆچبەریان رزگارکرد کە بزوێنەری بەلەمەکەیان لەکارکەوتبوو.
هاوکات, لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داڵامان، 57 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە 18 منداڵن و ویستوویانە لەرێگەی دەریای ئیجەوە خاکی تورکیا جێبهێڵن.
سەرجەم کۆچبەرە رزگارکراو و دەستگیرکراوەکان، بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان، رادەستی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگای موغڵا کران.