دەزگا ئەمنییەکانی ئێران 14 تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد، کە پلانی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستییان هەبووە.
ئاوێنه: وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دەڵێت:" 14 تیرۆرست دەستگیرکراون، کە ئەندامی رێکخراوی داعشی خوڕاسانن و هەڵگرەی رەگەزنامەی وڵاتە جیاجیاکانن، پیلانیشیان هەبووە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن".
تیرۆریستەکان چەند رۆژێک لەمەوبەر بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتەوە ناو خاکی ئێران و لە شارەکانی تاران، بۆرز، فارس و خوزستان دەستگیرکراون.