گەریلاکانی پهكهكه لە زاپ و مەتینا ١١ چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا و بە هۆیەوە سهربازێك كوژرا.
ئاوێنه: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا لە دژی سوپای تورکیا و هێرشەکانی توركیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لە ٢٠ تا ٢٢ـی ئاب، ١١ چالاکییان لە دژی سوپای توركیا لە گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی مەتینا و زاپ ئەنجامداوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا بە نیشانەشکێن سهربازێكی توركیا و مۆڵگەیەکیش لەناوبراوە.
باسیان لەوەشکردووە، لە ٢٠ و ٢١ـی ئاب، تونێلەکانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە زاپ حەوت جار بە تەقەمەنیی قەدەغەکراو لە لایەن سوپای توكیا بۆردوومان کراوە.