دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، ئاماری نوێی ژمارەی زیارەتكارانی بۆ چلەی ئیمام حسێن ئاشكراكردو رایگەیاند، ژمارەی زیارەتكاران گەیشتۆتە زیاتر لە 3.2 ملیۆن كەس.
ئاوێنە: عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە رۆژی 6ی ئابەوە تاوەكو دوێنێ 22ی ئاب، لەڕێگەی 10 دەروازەی سنورییەوە كە پێكدێن لە "سەفوان، شەلامچە، شەیب، زرباتیە، مونزریە، قائیم، فڕۆكەخانەی بەغدا، فڕۆكەخانەی نەجەف، حاجی ئۆمەران و باشماخ"، 3 ملیۆن و 280 هەزارو 169 زیارەتكار بۆ چلەی ئیمام حسێن هاتونەتە عێراق.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هەر لەو ماوەیەدا یەك ملیۆن و 878 هەزارو 533 زیارەتكار لەڕێگەی ئەو دەروازانەوە عێراقییان جێهێشتوە.