گروپە چەكدارەکانی عێراق رایانگەیاند، چیتر پاپەند نابین بە بریاری راگرتنی هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هێرشەکانمان دەستپێدەکەینەوە.
ئاوێنه: لیواکانی سەید شوههدا رایگەیاند: شکستی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە بونی ئەمریکا لە عێراق هانمان دهدات بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی عێراق.
چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمی حکومەت دەکەین سەبارەت بە دانوستانەکان، بەڵام ئێمە دەزانین کە ئەمریکا جددی نیە لە کشانەوە له عێراقدا.
بزوتنەوەی نوجەبا رایگەیاند: چیتر پابەند نابین بە بڕیاری راگرتنی هێرش بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا، كە ئامانج لێی پێدانی كاتی پێویست بوو بۆ دانوستانکردن.