حکومەتی نوێی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكیان له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند، كه وه‌زیره‌كانی ره‌زامه‌ندی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای وڵاته‌كه‌یان هه‌یه.
ئاوێنە: به‌پێی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، مه‌سعود پزیشكیان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا هۆشداریداوه له دروستكردنی ئاستەنگ بۆ حکومەتەکەی و رایگه‌یاندوه، وڵاتەکەی "جەنگێکی خراپتر لە شەڕی عێراق دەکات"، هاوكات داوای ڕەتکردنەوەی ناکۆکی ناوخۆیی کردوه.
له‌وتاره‌كه‌یدا بۆ په‌رله‌مانتاران وتویه‌تی، "بۆچی ناچارم دەکەن شتگەلێک بڵێم کە نابێت بیڵێم؟ لەگەڵ دامودەزگا ئەمنییەکان و سوپای پاسداران گەیشتینە لێکتێگەیشتن"، زیاتریش ڕۆیشت کاتێک وتی کە "(عەباس عێراقچی، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئێران یه‌كه‌مین كه‌س بوه كه له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵاوه په‌سه‌ندكراوه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه وه‌زیره‌كانی ره‌زامه‌ندی رێبه‌ری باڵایان هه‌یه.
له‌میانی به‌ڕێوه‌چونی پێدانی متمانه به وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی، مه‌ترسیی هه‌بوه ده‌نگی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌كه له عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری ئابوری و عەباس ساڵحیی، وەزیری ئیرشاد و فرزانە سادق، وەزیری رێگاوبان و گەیاندن به‌رزببێته‌وه و متمانه‌یان پێنه‌درێت.
لە کۆی 290 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران، 288 په‌رله‌مانتار بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کردوە و عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریش زۆرترین ڕێژەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و 281 دەنگی بەدەستهێناوە، کەمترین ڕێژەیش بۆ وەزیری تەندروستی محەمەد ڕەزا زەفەرقاندی بوه بە 163 دەنگی به‌ده‌ستهێناوه.