زیاتر لە 32 هەزار پزیشک لە پسپۆڕییە جیاوازەکان داوای دامەزراندن دەکەن
  2024-08-22       262       

لە عێراق زیاتر لە 32 هەزار پزیشک لە پسپۆڕییە جیاوازەکان داوای دامەزراندن دەکەن، حکومەتیش توانای دامەزراندنی ئەو پزیشکانەی نییە.

ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی راگەیاندووە، "زیاتر لە 32 هەزار پزیشک لە پسپۆڕییە جیاوازەکان داوای دامەزراندن دەکەن، بەڵام وەزارەتی تەندروستی توانای دامەزراندنی ئەو هەموو دەرچووەی نییە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە حکومەت و پەرلەمان کار بۆ دەرکردنی یاسایەک بکەن تایبەت بە پزیشک و خاوەن پیشە تەندروستییەکان، بە تایبەت لەئێستادا زۆربەیان روویان لە شوینە ئەهلییەکان کردووە بە مەبەستی کارکردن".

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×