پەرلەمانی ئێران دوا پێنج ڕۆژ گفتوگۆكردن لەسەر وەزیرە پێشنیاركراوەكانی مەسعود پزیشكیان، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرجەم وەزیرە پێشنیاركراوەكانە بۆ پێكهێنانی كابینەی 14 لەو وڵاتە پەسەندكرا.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێران بڵاویكردەوە، بە ناردنی نامەی سەرۆک کۆمار بۆ ئەنجومەنی ئیسلامی بۆ ناساندنی وەزیرە پێشنیارکراوەکانی حکومەتی 14 لە هەفتەی ڕابردو و دەستپێکردن و تەواوکردنی پێداچونەوە بە تۆمارەکانیان لە کۆمسیۆنە تایبەتمەندەکان، ئەندامانی پەرلەمان، لێهاتویی ئەنجومەنی وەزیرانیان پشکنین کە لەلایەن مەسعوود پزیشكیانەوە پێشنیارکرابو بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ماددەی 204ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، سەرەتا پێداچونەوە بە بەرنامە و سیاسەتی حکومەت و بنەما گشتییەکان و پێکهاتەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، هەروەها مەسعود پزیشكیان 150 خولەک ڕونکردنەوەیدا لەسەر بەرنامەی حکومەت و ناساندنی وەزیرەکان و بەرگریكردن لە وەزیرە پێشنیارکراوەکان.
ئاژانسەكە باسی لەوەشكرد، دوای ئەوە پەرلەمان دەستیکرد بە پێداچونەوە بە پلان و بڕوانامەی هەر وەزیرێک، لە پرۆسەیەكدا كە بۆ هەر وەزیرێک دو لە نوێنەری دژ و دو لە نوێنەری پاڵپشت بۆ ماوەی 15 خولەک هەریەکەیان چانسی لێدوانیاندا، لەکۆتایی لێدوانی نەیاران و لایەنگران، پزیشكیان 30 خولەکی هەیە بۆ بەرگریکردن لە بەرنامە و لێهاتویی وەزیری پێشنیارکراوی.
ئەوەشی ڕونكردەوە، سەرۆک کۆمار بەرگری لە وەزیرەکان کرد بە بەکارهێنانی کاتەکانیان و هەمویان بە یەکجار، دوای ئەوە دەنگدان و ژماردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگەکان بۆ سەرجەم وەزیرە پێشنیارکراوەکان ئەنجامدرا و كابینەكەی پەسەندكرا.