دادگای کارگێڕی داواکەی راکان جبوری بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاریی تایبەت بەکۆبونەوەی هۆتێل رەشید تایبهت بهههڵبژاردنی پارێزگارو سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك رەتکردەوە.
ئاوێنه: دادگای کارگێڕی لەبارەی داواکەی راکان جبوری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەبارەی کۆبوونەوەکەی 10ـی ئاب لە هۆتێل رەشیدی بەغداد کە حکومەتی خۆجێیی کەرکوک پێکهێندرا دەڵێت: مەرجەکانی دەرکردنی فەرمانی سالاریی تێدا نییە.
پێشتریش دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای هەریەک لەحەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی و سۆسەن عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی رەتکردەوە، كە لەسەر سەرۆك كۆماری عێراق لەبەرامبەر دەركردنی مەرسومی كۆماریی بۆ پارێزگاری نوێی كەركوک و ئەو نۆ ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگاکە تۆماریانكردبو داوایانكردبو, دادگای باڵای فیدراڵی بەفەرمانێکی سالاریی دانیشتنەكەو دەرەنجامەكانی پوچەڵبكاتەوە.
10ی ئەم مانگە ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك لههۆتێل رهشید لهشاری بهغدا كۆبوهوهو تیایدا سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگار هەڵبژێردران بەئامادەبونی 9 ئەندام لەیەكێتیی، بەشێكی عەرەب و كۆتای كریستیان.