بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەكرێتە پشووی فەرمی.
ئاوێنه: نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 25-8-2024 بەبۆنەی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەبێتە پشووی فەڕمی".
هاوکات، بەپێی ڕۆژژمێری حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێم، ڕۆژی یەکشەممە (25ـی ئاب) یادی ئەنفالکردنی بادینان لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوو.