ئەمڕۆ بە دەیان دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی عێراق لە بەردەم بینای وەزارەتی دارایی لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندیان كرد، بەڵام دواتر گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا درووست بوو و بەهۆیەوە ٢٢ كەس بریندار بوون.
ئاوێنه: میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ بە دەیان دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی عێراق لە بەردەم بینای وەزارەتی دارایی لە بەغدای پایتەختى عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندیان كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، دواتر گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا درووست بوو و بەهۆیەوە ٢٢ كەس بریندار بوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لیوا وەلید خەلیفە تەمیمی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، بۆ هێوربوونەوە و كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە گەیشتە شوێنی خۆپیشاندانەكە.