وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هەر رێککەوتنێک دژی سەروەری خاکی عێراق بێت، رەتیدەکەینەوە و رێگری لێدەکەین.
ئاوێنه: عەقیل فەتلاوی وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای راگەیاند: هیچ رێككەوتنێك لە نێوان عێراق و توركیا نەگەیشتووەتە دەستمان و هەر رێككەوتنێك دژی سەروەری خاكەكەمان بكرێت رەتیدەكەینەوە و توركیا پێویستە رێز لە سەروەری خاكەكەمان بگرێت.
بەپێی رێككەوتنامە نێودەوڵەتییەكان نابێت سەروەری زەوی و ئاسمانی عێراق پێشێل بكرێت، هەر رێككەوتنێك ئەوانەی تێدا پارێزراو بێت ئەوا پەرلەمانی عێراق پێشوازی لێدەكات.
پێویستە خەڵكی هەرێمی كوردستان ئاسودەبن، ئێمە هیچ ڕێككەوتنیك قبوڵ ناكەین پێشێلی سەروەری عێراق بكات.