زیاتر لە 2.2 ملیۆن زیارەتكار بۆ چلەی ئیمام حسێن هاتونەتە عێراق
  2024-08-18       227       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 2.2 ملیۆن زیارەتکار بۆ چلەی ئیمام حسێن هاتونەتە عێراق.

 ئاوێنە: عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەلێدوانێكدا وتیشی"لە رۆژی 10ـی ئابەوە 697 هەزار زیارەتکار گەڕاونەتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو،"لە رۆژی 10ـی ئابەوە 39 روداوی هاتووچۆ روویانداوە."

 بەپێی قسەی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق "لە رۆژی 10ـی ئابەوە تاوەکو ئێستا، 9 زیارەتکار گیانیان لەدەستداوە و 23 زیارەتکاریش برینداربون".


 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×