بومەلەرزەکە بەگوڕی 7 پلەی رێختەرو بەقوڵایی 49.6 کیلۆمەتر بووەو چەقەکەی لەناو دەریادا بووە
بومەلەرزەیەکی بەهێز کەناراوەکانی باکوری رۆژهەڵاتی روسیای هەژاندو ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی دەریای ناوەڕاستو دەزگای چاودێریی جیۆلۆلجیی ئەمهریکاش هۆشداری لەرودانی سۆنامی دەدهن.
ئاوێنه: ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی بڵاویكردهوه، بومەلەرزەکە بەگوڕی 7 پلەی رێختەرو بەقوڵایی 49.6 کیلۆمەتر بووەو چەقەکەی لەناو دەریادا بووە لەدوریی نزیکەی 10 کیلۆمەتر لەکەناری نیمچە دورگەی کاماچاتسکییەوە.
لای خۆیهوه دەزگای چاودێریی جیۆلۆلجیی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەو ناوچەیە سونامی دروستبێت، کە بریتییە لەبەرزبونەوەی شەپۆلەکانی دەریاو دروستبونی لافاوی گەورە لەسەر وشکانی.