ڕژێمی ئێران چوار گەنجی لەسێدارەدا
  2024-08-15       299       


ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی چوار بەندكراو لە بەندیخانەی قزڵحیسار جێبەجێ كرا، كە یەكێكیان ناوی ناسر شەفیعییە و كوردە، ئەوانی دیكەش ناویان سەعید نیازی، بێهرووز وەفایی و یەکێک لەوانەش هاووڵاتییەكی ئەفغانییە، کە ناوى نەزانراوە.

میدیاكانى ڕۆژهەڵاتی كوردستان سەبارەت بە لە سێدارەدانی چوار هاوڵاتی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدانی سەعید نیازی، خەڵكی برووجێردی سەر بە پارێزگای لوڕستان، بێهرووز وەفایی، دانیشتووی تاران و یەکێک لەوانەش هاووڵاتییەكی ئەفغانیە، کە ناوى نەزانراوە و لە بەندیخانەی قزڵحیسار جێبەجێ كرا.

ئاماژە بەوەش كراوە، هەر ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدانی ناسر شەفیعی، تەمەن ٣٧ ساڵ، کە هاووڵاتییەکى كوردی خەڵكی گوندی “نەبی ‌كەند” ـی سەر بە شاری تیكاب و دانیشتووی تارانە جێبەجێ كراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتایی ئەمساڵەوە دەیان كەس لە زیندانەكانی ئێراندا لە سێدارە دراون، بە سەدانی دیكەش سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، كە زۆرینەیان بە تۆمەتی سیاسی و سیناریۆی هەڵبەستراو سزا دراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×