ئەمڕۆ پێنجشەمە دەزگا ئەمنیەكانی عێراق ژنێكیان لە شاری بەغدا دەستگیركرد، كە هەوڵیداوە نوسینگەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بسوتێنێت.
ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم" بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنەیەكانی عێراق ژنێكیان دەستگیركردوە كە ویستویەتی بە نەوت نوسینگەی نوێنەرانی ژن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بسوتێنێت، كە دەكەوێتە گەڕەكی عاملی شاری بەغدادەوە .
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ژنە پێش ئەوەی كارەكە ئەنجام بدات دەستگیركراوە و سەرجەم ڕێكارە یاساییەكان لە دژی گیراونەتەبەر.
هاوكات سەرچاوەیەكی دیكە بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندوە، سێ كچ لە سەر ڕێگای بەغدای نوێ دۆزراونەتەوە كە خۆیان دەڵێن ون بونەوە و تەمەنیان لە نێوان 2006 بۆ 2010دایە و دانیشتوی پارێزگای واستن.