هێرشی موشەکی کرایەسەر کێڵگەی گازی کۆنیکۆ کە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا جێگیرەو لەبەرامبەریشدا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وەڵامی گروپە میلیشیاکانیان داوەتەوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، شەوی ڕابردوو گروپە میلیشیاکانی نزیک لەئێران چەند موشەکێکیان ئاراستەی کێڵگە کردوە کە دەکەوێتە باکوری شاری دێرەزوری ڕۆژئاوی سوریا، هەر لەدوای هێرشەکەوە فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ماوەیەک زۆر لەئاسمانی دەشتیاییەکانی دێرەزور سوڕاونەتەوە، بەبێئەوەی هیچ شوێنێک بۆردومان بکەن.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەكه، لەدوای هێرشە موشەکییەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) كه شهوى ڕابردوو ئهمریكا بههاوپهیمانێكى بههێزو ئازا ناوى برد، لهدواى هێرشهكه، ئهوانیش بەچەکی مامناوەند لەقەراغی ڕوباری فوراتەوە لەنێوان ناوچەکانی حەوایج زیابو زغێر، وەڵامی گروپە میلیشیاکانی نزیک لەئێرانی داوەتەوە.
شەڕو ئاڵۆزییەکانی هەسەدە لەگەڵ گروپە میلیشیاکانی نزیک لەئێرانو بەشێک لەهۆزە عەرەبەکان كه لەلایەن حکومەتی سوریاوە پشتیوانیدەکرێن، هەفتەیەکە بەردەوامەو بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری، بەهۆی پێکدادانەکانەوە 45 کەس کوژراون لەنێویاندا 18 کەسی سڤیل هەن کە هەشتیان منداڵن، هەروەها دوو ئەندامی هەسەدەو 25 چەکداری نزیک لەئێرانو ڕژێمی سوریا کوژراون، جیا لەمانەش 48 کەسی سڤیلو حەوت چەکداریش برینداربون.