سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند، ڕێگری دەکەن لە ھەر کردەیەک کە بوونی ڕاوێژکارانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دوا پێشھانەکانی دۆخی ناوچەکە و ھەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە سەقامگیری ھەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاندووە، ڕێگریی دەکەن لە ھەر کردەیەک کە ببێتە مایەی تێکدانی ئاسایشی عێراق یان بوونی ڕاوێژکارانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بخاتە مەترسییەوە، جەختیشی کردووەتەوە لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا، بۆ کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق.