خوێندنی باڵای عێراق دامەزراندنی 998 كەسی لە یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا راگەیاند
  2024-08-12       214       

وەزیری خوێندنی باڵای عێراق دو فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی 998 کەس لە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا دەرکرد.

ئاوێنە: وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، وەزیری وەزارەتەكەیان بەپشت بەستن بە بڕیارو یاساكان، دو فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی 998 كەس لە یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا لەسەر میلاكی وەزارەتەكە، دەركرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوای لەو كەسانە كردوە كە ناوەكانیان لە پێگەی (www.mohesr.gov.iq) بڵاوكراوەتەوە لە سبەی سێشەممەوە سەردانی ناوەندەكانی رێنمایی بكەن لە زانكۆكان بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی دامەزراندنیان.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ئەوانەی ناویان بۆ دامەزراندن دەرچوە دەبێت لەماوەی 10 رۆژدا سەردانی ناوەندەكانی رێنمایی لە زانكۆكان بكەن.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×