ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"هێرشەکانی سەر هاوپەیمانان پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تێکدەدات".
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاندووە،"ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر بنکە و بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، دانووستانەکان سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان تێکدەدات".
ئاماژەی بەوەشکردووە،"عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ هاوپەیمانان ئەنجام دەدات بۆ کۆتاییهێنان بە رۆڵی هێزەکانییان".
باسی لەوەش كردووە،"حکومەتی عێراق دەسەڵاتی تەواوی هەیە و بەرپرسیارە لە دۆخی ئەمنی ناوچەکە".
قاسم ئەعرەجی ئەوەشی وتوە،"بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەو کەسانەی کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و ڕەنگە پاڵنەریان هەبێت بۆ تێکدانی ئەو رێککەوتنە ئەمنییەی کە کراوە".