دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی فره‌ژنی له هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرده‌وه و ده‌ڵێت، سكاڵاكاره‌كان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بون.
ئاوێنه: دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌باره‌ی چه‌ند سكاڵایه‌كه‌وه كۆبوه‌وه و یه‌كێك له سكاڵاكان دژ بە مەرجەکانى فرەژنى لە هەرێمى کوردستان بو، به‌ڵام سكاڵاكه‌ی ره‌تكرده‌وه بە پاساوى ئەوەى سکاڵاکارەکان زەرەرمەند نەبون لەو مەرجانە.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له پارێزه‌ران ئاسۆ هاشم، موحسین هەرتەلى و سەردار شێخانى دژى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان تۆماركرابو، داوایان کردبو ماددەى یەکەمى هەموارى یاساى بارى کەسێتى ژمارە 15ى ساڵى 2008ى پەرلەمانى کوردستان بە نادەستوری بناسێنێت، کە هەموارى یاساى بارى کەسێتیی عێراقە و دو مەرجى ئەو یاسایەى بۆ فرەژنى راگرتوە و لەبرى ئەوە 7 مەرجى داناوە.
بەگوێرەى ماددەى یەکەمى هەموارى یاساى بارى کەسێتى، ئەگەر پیاوێک ژنى دوەم بهێنێت بەبێ هێنانەدى 7 مەرجەکە، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەى ساڵێک بێ ئەوەى دادوەر بتوانێت جێبەجێکردنى سزاکە رابگرێت و 10 ملیۆن دیناریش سزاى پێبژاردن دەدرێت.