تائێستا موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی ته‌مموز -7یان وه‌رنه‌گرتووه
وەزاره‌تی دارایی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه پاره‌ی كاشیان بۆ موچه له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نەبونی نه‌ختینه لەخەزێنەی وەزارەت دورە لەڕاستییەوەو مانگانە بڕی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆران دابیندەکەن.
ئاوێنه: وەزاره‌تی دارایی عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی په‌رله‌مانتار مسته‌فا گه‌رعاوی له‌باره‌ی خه‌رجی‌و داهاته نه‌وتی‌و نانه‌وتییه‌كان بۆ ساڵی 2023 و نه‌بونی پاره‌ی كاش بۆ موچه‌ی موچه‌جۆران ده‌داته‌وه.
له‌باره‌ی لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه پێشتر باسی له‌نه‌بونی پاره‌ی كاش كردووه له‌بانكه‌كان بۆ موچه، وەزاره‌تی دارایی عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و زانیاریانه نادروستە، چونکە دابه‌شكردنی موچەی سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان لەپێشینەی کارەکانی وەزارەتی داراییدایه‌و مانگانە نزیکەی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ موچه‌ی موچه‌خۆان‌و خانەنشینان‌و چاودێری کۆمەڵایەتی ته‌رخانده‌كرێت.
رونكردنه‌وه‌كه‌ی وەزاره‌تی دارایی عێراق له‌كاتێكدایه تائێستا موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی ته‌مموز -7یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی په‌رله‌مانی عێراق-یش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌بونی پاره‌ی كاش له‌بانكه‌كانی حكومه‌تی عێراقدا.