ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كێڵگه‌یه‌كی 7 دۆنمی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رووه‌كێكی ماده‌ی هۆشبه‌ری تێدا به‌رهه‌مده‌هێنرا".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق له زاری ئه‌رشه‌د حاكم وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقه‌و بڵاویكرده‌وه كه "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ده‌زگاكه كه‌وتوون كێڵگه‌یه‌كی چێنراو به رووه‌كی داتورای ماده هۆشبه‌ره‌كان له شاری مه‌داین هه‌یه".
وتیشی: "مه‌فره‌زه‌كانمان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه‌كه‌دا گرت و به‌دواداچوونیان ده‌ستپێكرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "له ناوچه جیاجیاكانی ناوچه‌ی ئهللاج رووه‌كی داتورا دۆزراوه‌ته‌وه".
مه‌دائین شارێكی عێراقه و به دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له باشووری به‌غدادی پایته‌خت هه‌ڵكه‌وتووه و ناوچه‌یه‌كی مێژووییه.