پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق پێی راگەیاندوە كە بەهیچ شێوەیەك كێشەی پارەی نەختینەیان نییە.
ئاوێنە: غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە دواكەوتنی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، وتی"دوای بەدواداچون و پەیوندیكردنمان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێڕاق، عەلی عەلاق وتی: بەهیچ شێوەیەك لە بانكی ناوەندی كێشەی پارەی نەختینەمان نییە."
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتوشیەتی"كەواتە، ئاڵۆزی لە لیستی موچەی نێردراو بۆ بەغداو تەوتین و چەند پرسێكی تر، هۆكاری بیانو دروستكردنی لایەنی عێراقییە لەمەڕ وابەستەنەبونی بە ناردنی موچە لەكاتی خۆیدا."