لە بارەی برینداربوونی پێنج سەربازی ئەمریکی لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە، بە ڕێگای خۆمان و لەو شوێنەی خۆمان دیاریدەکەین وەڵاممان دەبێت، وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیلیش ڕایانگەیاند، هەر هێرشێک بکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
کەمێک پێش ئێستا کۆشکی سپی ئەمریکا لە بارەی برینداربوونی پینج سەربازی وڵاتەکەیان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
کۆشکى سپى ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، بە ڕێگای خۆمان و لەو شوێنەی خۆمان دیاریدەکەین وەڵاممان دەبێت بۆ هێرشەکەى سەر بنکەى عەین ئەسەد لە عێراق.
دەشڵێن، داوا لە هەریەکە لە جۆ بایدنی سەرۆکی وڵاتەکەمان و جێگرەکەی کامالا هاریس دەکەین هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو هێرشە هەبێت.
لای خۆیانەوە جەیمس ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا و یواف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایانگەیاند، هەرهێرشێک بکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
جێگای ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، هێرشەكە گرووپێك بەناوی سەوریون (شۆڕشگێران)، لە ئەستۆی گرت كە خۆیان بە بەشێك لە “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ناساندووە.