بڕیارە سبەینێ سەرۆک کوەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تاوتوێ بکات.
رێبوار تەها، سەرۆکی لیستی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، دەڵێت:" بەفەرمی بانگهێشتی کۆبوونەوە کراوین لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە پرسی پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک".
بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخرا.