ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا، بزوتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی- حەماس ڕایگەیاند، "ماتەمینی خۆمانو ڕۆڵەکانی گەلی فەڵەستین بەلەدەستدانی ئیسماعیل هەنیە ڕادەگەیەنین"، دهشڵێت:"بەرپرسی بزوتنەوەی حەماس لەئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبونی خۆی لەتاران، لەدوای بەشداریی لەڕێوڕەسمی دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، گیانی لەدەستدا".
حهماس لهبهیاننامهیهدا نوسیویهتى:"ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ پاسەوانەکەی لەتاران تیرۆرکراوە، هێرشەکەش بۆسهرى، بەموشەکو درۆن ئەنجامدراوەو هێرشەکەش لەبابل لەعێراق ئەنجامدراوە".
لهلایهكى دیكهوه بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕونكردنهوهیهكى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت:"بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماسو پاسەوانێکی لەتاران لەشوێنەی مانەوەیان کوژراون".
لای خۆیشیەوە سوپای پاسداران نوسیویهتى:"لێکۆڵینەوەکان لەڕوداوەکە دەستیپێکردوەو دواتر ئەنجامەکەی بڵاودەکەینەوە".
ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی موقاوەمەی ئیسلامی – حەماس، بۆ بەشداربون لەڕێوڕەسمی دەستبەکاربونی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەتاران بوە کە دوێنێ ڕێوڕەسمەکەی بەڕێوەچوو، دوای گەڕانەوەی لەو ڕێوڕەسمە، لەهێرشێکدا کوژراوە.