بۆ بەدواداچوونی سێ پرس شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەچێتە بەغدا.
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت؛ سەرەتای مانگی داهاتوو بە یاوەری شاندێک دەچمە بەغدا بۆ هاوتاکردنی مووچەی 72 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئەمەشی وت، 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەت سەردانی لیژنەیان کردووە و چاوەڕوانن مووچەیان بۆ دابینبکرێت.
لە 2015 پارەی چاودێری خێزان بڕدراوە و ئامانجمانە هاوشێوەی دوو ملیۆن خێزانی عێراق، ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێتەوە.