سەرۆک وەزیرانی عێراق زانیاریه‌ك له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەموو پێداویستییەکانمان بۆ بەڕێوەبردنی ئه‌و هەڵبژاردنه دابینکردوە".
محەممەد شیاع سودانی ئه‌مڕۆ پێشوازیی لەعامر مو‌سا بەرپرسی فەرمانگەی هەڵبژاردن لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کردوه، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی-ش ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"بەرپرسی فەرمانگەی هەڵبژاردن، سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەدوایین ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاگادارکردوەتەوە بەوپێیەی حکومەتی فیدراڵی هەموو پێداویستییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە دابینکردوە".
سودانى وتویه‌تى، "بونی کۆمسیۆنێکی پیشەیی‌و دەستپاک کە بێلایەنیی خۆی بپارێزێت، شتێکە ناکرێت دەستبەرداری ببین؛ بەوپێیەی نوێنەرایەتیی گەرەنتیی بەردەوامیی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات، کە کرۆکی سیستمی دیموکراسییەو یەکێکە لەگرنگترین ستونەکانی".
بڕیاروایه هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 20ى 10ى ئه‌مساڵ بەسەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.