فڕێدانی منداڵی کۆرپەلە لەسەر شەقامەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار، توێژەرانی کۆمەڵایەتیش درک بەوە دەکەن کە رەنگە ئەو کێشەیە مەترسی لەسەر داهاتووی کۆمەڵگەی عێراقی دروست بکات.
ئاوێنه: دالیا سامەڕایی، توێژەی بواری کۆمەڵایەتی رایگەیاند؛ کێشە کۆمەڵایەتییەکان وهەژاری دیارترین هۆکاری فڕێدانی کۆرپەکانن لەسەر شەقامەکاندا.
چالاکوانانی بواری خێزان؛ ئاماژەیان بەوەکردووە، جێهێشتنی کۆرپەلە لەسەر شەقامەکاندا مەترسییەکی ڕژد لەسەر ژیانیان دروست دەکات، لەبەر ئەوەی ڕەنگە تووشی نەخۆشی ببن یان ببنە خۆراکی ئاژەڵە بەرەڵلاکان، یانیش لە برسا بمرن.
داواش دەکات حکومەتی عێراق لەڕێگەی تۆڕێکی هۆشیاری فراوانەوە کار لەسەر چارەکردنی ئەم پرسە بکات.